نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج كه‌سی تر به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی ته‌ندروستی عیراق هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 810 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هه‌زار و 806 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا نه‌خۆشیه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
تائێستا 604 هه‌زار و 549 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا له عیراق تۆمار كراون و له‌و ژماره‌یه 560 هه‌زار و 583 كه‌س كه ده‌كاته رێژه‌ی 92.7% تووشبوان چاكبوونه‌ته‌وه و 12 هه‌ار و 911 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌ئێستادا 31 هه‌زار و 55 تووشبووی كۆرۆنا له عیراق له ژێر چاودێری پزیشكیدان و له‌و ژماره‌یه 130 كه‌سیان له ژێر چاودێری چڕدان و باری ته‌ندروستیان ناجێگیره.