عیراق.. پێشبینی ده‌كرێت له‌ 10 ساڵی داهاتوودا ژماره‌ی دانیشتوان بگاته‌ 50 ملیۆن كه‌س

12/01/2021 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق  رایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵی رابردوو ژماره‌ی دانتیشتوانی عیراق گه‌یشتۆته‌ سه‌رووی 40 ملیۆن كه‌س.
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق،كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانی سه‌رجه‌م عیراق بۆ ساڵی 2020 بڵاو كردۆته‌وه‌ به‌پێی ئاماره‌كه‌، ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق گه‌یشتۆته‌  40 ملیۆن و 150 هه‌زار كه‌س  له‌و رێژه‌یه‌ش له‌49.1% له‌ ره‌گه‌زی مێ، له‌50.5% ره‌گه‌زی نێرن.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، له‌ 56.5% دانیشتوانی عیراق له‌ ته‌مه‌نی (15بۆ65) ساڵن، له‌40.4% له‌ ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵ بۆ 14 ساڵین و رێژه‌ی كه‌سانی سه‌رووی 65 ساڵ ده‌گاته‌ 3.1%.
هه‌ر به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی پلاندانان، له‌ ساڵی 2020دا، ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان 2.6% بووه‌.
ساڵانه‌ له‌ نێوان 850 بۆ یه‌ك ملیۆن كه‌س به‌ ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق زیاد ده‌بێت و به‌م پێیه‌ش پێشبینی ده‌كرێت له‌ 2030دا ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ بگاته‌ سه‌رووی 50 ملیۆن كه‌س.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group