نه‌وا
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا له ئێران ده‌كات پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی به‌رز رابگرێت و به‌وه‌ش رێگه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی بۆ پرسی ناكۆكیه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی خۆش بكات.
له راگه‌یه‌نراوێكدا 27 ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا باسان له‌وه‌كردووه، نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئێران په‌نای بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی 20% بردووه و پێویسته به زوترین كات له‌و كاره پاشگه‌ز بێته‌وه.
راشیانگه‌یاندووه، ئێران به راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی به‌رز رێگه بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌وڵه دیپلۆماسیه‌كان به ئاراسته‌ی رزگاركردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 و دۆزینوه‌ی رێگه چاره بۆ ناكۆكیه‌كان له باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی خۆشده‌كات.
پێشتر رافائیل گروسی سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی رایگه‌یاندبوو، ئێران به خێرایی هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی 20% و به‌و پێیه‌ش ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ماوه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له كۆتاییهاتنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی 2015 بكرێت.
ساڵی 2015 وڵاتانی كۆمه‌ڵی پێنج كۆ یه‌ك، كه له پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانیا پێكهاتوون، له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیان واژۆكرد، كه به پێی رێككه‌وتنه‌كه ئێران چالاكیه ئه‌تۆمیه‌كانی سنوردار كرد و وڵاتانی ئه‌وروپیش به‌شێك له سزاكانیان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته هه‌ڵگرت.
ساڵی 2018 ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه و سزاكانی بۆ سه‌ر تاران گه‌ڕانده‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا ئێرانیش به سێ قۆناغ پابه‌ندبوونه‌كانی به‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵپه‌سارد و له رۆژانی رابردووش‌دا به فه‌رمی رایگه‌یاند، كه ئاستی پیتاندنی رێژه‌ی یۆرانیۆم له 4.5%ه‌وه بۆ 20% به‌رزده‌كاته‌وه.