نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی پرۆسه‌ی خوێندن و میكانیزمی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان ئه‌نجام ده‌ده‌رێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه له‌راگه‌یه‌نراوێكدا نوسیوێتى ، ئاگاداری سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رانی خوێندنگه ئاماده‌یی و پیشه‌ییه‌كانی سنوری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا ده‌كه‌ن كه كاتژمێر 11:30 خوله‌كی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌مه‌به‌ستى به‌شداری له كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراواندا ئاماده‌بن.
باسی له‌وه‌شكردوه، كۆبونه‌وه‌كه له‌دیوانی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا ده‌بێت و به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگاكان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه ئاماده‌بون له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌به‌شێك له ده‌وامی فه‌رمی داده‌نرێت.
دواى داخستنى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان به‌هۆى مه‌ترسى ڤایرۆسى كۆرۆناوه ، بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه و بڕیاری نوێ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی خوێندن و رێكاره خۆپارێزییه‌كان ده‌ربكات.