نه‌وا
وه‌زیرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا ئاشكراى كرد، شارل دیگۆل كه‌شتى هه‌ڵگرى فڕۆكه فه‌ره‌نسیه‌كان له‌نیوه‌ى ئه‌مساڵدا و له‌چوارچێوه‌ى كاروچالاكیه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ركێكى نوێ له ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست و زه‌ریاى هیندى جێبه‌جێده‌كات.
فلۆرانس بارلى له‌وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م لیژنه‌ى داكۆكى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌دا رایگه‌یاند، ئه‌ركى داهاتوى شارل دیگۆل كه‌شتى هه‌ڵگرى فڕۆكه‌كان پته‌وكردنى ئه‌و هێزانه‌مان ده‌بێت كه له پڕۆسه‌ى شامال به‌شدارن كه تایبه‌ته به فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى ئه‌و پڕۆسه سه‌ربازیه نێوده‌وڵه‌تییه‌ى ئه‌مریكا دژ به داعش له‌عێراق و سوریا سه‌ركردایه‌تى ده‌كات .
وتیشى، ئه‌م هه‌نگاوه ئیراده‌ى فه‌ره‌نسا دووپاتده‌كاته‌وه بۆ به‌رنگاربونه‌وه‌ى تیرۆر به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام و بێ مه‌رج و نزیكه‌ى 900 سه‌ربازیش له چوارچێوه‌ى پڕۆسه‌ى شامالى سه‌ر به‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام ده‌بن له‌شه‌ڕى دژ به‌داعش.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر فلۆرانس بارلی وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسا نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له دوباره به‌هێزبونه‌وه‌ی رێكخراوی داعش له عێراق و سوریا ده‌ربڕى و جه‌ختیله‌وه‌كرده‌وه، داعش له ڕیشه‌وه ده‌رنه‌هێنراوه.