نه‌وا
رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در هۆشداریدا له دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى كه بڕیاره له شه‌شى مانگى حوزه‌یرانى داهاتو ئه‌نجامبدرێت و ده‌ڵێت : پێویسته گه‌نده‌ڵكاران بدرێنه دادگا.
موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاندوه لێره‌وله‌وێ داواى دواخستن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كرێت ، ئێمه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هۆشدارى ده‌ده‌ین له‌م هه‌نگاوه، هیواخوازین هه‌مو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان و داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كه‌م په‌له‌بكه‌ن له تازه‌كردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگدانیان.
سه‌در ڕونیشیكرده‌وه، پێویسته سه‌رۆكى وه‌زیرانى عێراق په‌له بكات له لێپێچینه‌وه له كه‌نده‌ڵكاران و هه‌ر هه‌مویان بداته دادگا و ڕاى گشتیشى لێ ئاگادار بكاته‌وه و ئێمه‌ش پاڵپشتى له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ین.