نه‌وا
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگیه‌اند، له هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتی سوریا لانیكه‌م 40 كه‌س كوژراون.
به‌پێی راپۆرتێكی روانگه‌ی سوری مافه‌كانی مرۆڤ، له هێرشه‌كه‌دا ئیسرائیل 18 جار كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له رۆژهه‌ڵاتی سوریا كردوه‌ته ئامانج.
باسی له‌وه‌شكردووه، لانیكه‌م 9 سه‌ربازی سه‌ر به ئه‌سه‌د و 31 چه‌كداری بیانی سه‌ر به ئێران له‌و هێرشه‌دا كوژراون و ده‌یانی تریش برینداربوون.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی حكومه‌تی سوریا هێرشه‌كه‌ی پشتڕاست كردوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ورده‌كاری زیانه‌كان نه‌كردووه.
له ساڵی 2018ه‌وه ئه‌مه به خوێناوی‌ترین هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر چه‌كدارانی سه‌ر به ئێران داده‌نرێت له خاكی سوریا.
ته‌لئه‌بیب له دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا به‌رده‌وام هێرشی كردۆته‌وه سه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران و له دوو هه‌فته‌ی رابردووش‌دا ئه‌و هێرشانه‌ی چڕتر كردۆته‌وه.