كه‌نه‌دا..وه‌زیرێكی تر مسوڵمان ده‌ستبه‌كارده‌بێت

پێش 2 هەفتە جیهان

نه‌وا
له‌ میانی گۆڕانكارییه‌كانی كابینه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌ندا، جه‌ستن ترودۆ، په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی تۆرۆنتۆ، عومه‌ر ئالغهابرا كرا به‌ وه‌زیری گواستنه‌وه‌.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند كه‌، وه‌زیری زانست و پیشه‌سازی، ناڤدیپ باینس داوای كردووه‌ خانه‌نیشین بكرێت و ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه‌.
له‌ راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ له‌ ئێستادا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌ندا، فرانچیۆیس-فلیپی چامپاگنی خراوه‌ته‌ جێی باینس و وه‌زیری گواستنه‌وه‌، مارك گارنیو ده‌كرێته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌.
له‌ راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه،‌ عومه‌ر ئالغهابرا په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی تۆرۆنتۆ، ده‌كرێته‌ وه‌زیری گواستنه‌وه‌.
عومه‌ر ئالغهابرا كه‌ به‌ ره‌چه‌ڵه‌ك سۆماڵییه‌ و له‌ سعوودیه‌ له‌دایك بووه‌، به‌دوای ئه‌حمه‌د حسێن وه‌زیری گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵان و مریه‌م مۆنسێف وه‌زیری كاروباری ژنان، ده‌بێته‌ سێیه‌مین وه‌زیری موسڵمان له‌و كابینه‌یه‌ی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group