وەزارەتی پەروەردە پلانی پەسەندکراوی خۆی بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاوکردەوە

14/01/2021

نه‌وا
وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێم پلانی پەسەندکراوی خۆی بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاوکردەوە، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا رایگەیاند، لە 16ی ئەم مانگەوە دەوامی پۆلی 12ی ئامادەیی و لە 1/3/2021یشەوە دەوامی سەرجەم قۆناغەکانی دیکە دەستپێدەکاتەوە.

 وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ له‌ چه‌ند خشته‌یه‌كدا چۆنیه‌تی ده‌وامكردن و ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كانی گشت قۆناغه‌كانی خوێندنی بۆ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان و خوێندنگه‌ و په‌یمانگه‌ حكومی و ناحكومییه‌كان بۆ ساڵی 2020-2021 رونكردۆته‌وه‌، كه‌ به‌پێی تاقیكردنەوەی كۆرسی یەكەمی خوێندن مانگانە دەكەوێتە ڕۆژی شەممە 5-6-2021 تا ڕۆژی چوار شەممە 16-6-2021 ئەگەر هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عیراق ئەنجام نەدرا، ئەگەر هەڵبژاردن لەوادەی خۆی كرا ئەوا تاقیكردنەوەكان دەكەوێتە 12-6-2021 تا 23-6-2021 .
وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ ئەوەشى خستوەتەڕوو، دەست پێكردنەوەی خوێندن بۆ وەرزی دووەم دەكەوێتە ڕۆژی شەممە 4-9-2021 .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group