مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری مامڵی ئاشكرای ده‌كات، "له درێژه‌ی چالاكی ساڵانه‌ی بۆ ده‌ستنیشانكردی هونه‌رمه‌ندی ساڵ، ئه‌مساڵ موزیسیانی گه‌وره‌ی كورد (د. دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عد) بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ماملێ هه‌ڵبژێردراوه".
هه‌روه‌ها مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری مامڵی، كه ماوه‌ی 12 ساڵه خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش به‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌كات، كه خزمه‌تی هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "ئه‌مساڵ به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا ناتوانن مه‌راسیمی ریزلێنان بگرن، به‌ڵام نوێنه‌رانی مه‌ڵبه‌نده‌كه خه‌ڵاته‌كه پێشكه‌ش به‌مامۆستا دڵشاد ده‌كه‌ن".
جێی باسه دڵشاد محه‌مه‌د سه‌عید ساڵی 1958 له دهۆك له‌دایكبووه و قۆناغه‌كانی خوێندنی سه‌رتایی له‌وشاره ته‌واوكردووه‌و ساڵی 1977 بڕوانامه‌ی دیپڵۆمی له بواری موزیك وه‌رگرتووه و ساڵی 1979 ئۆكێسرتای سه‌نفۆنیكی دهۆكی دامه‌زراندووه و ساڵی 1988 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری مۆسیقای له زانكۆی ویڵزی به‌ریتانیا به‌ده‌ستهێناوه و ساڵی 2018 بڕوانامه‌ی دوكتورای (PHD) له زانكۆی (Mozarteum University Salzburg Austria) وه‌رگرتووه و ئێستا له وڵاتی نه‌مسا ده‌ژیت و له‌وێ مامۆستای مۆسیقایه.