نه‌وا
كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ رایگه‌یاند ، له‌چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتودا بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمى كوردستان و عێراق نه‌وه‌ى چواره‌مى ئینته‌رنێت "4G" به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ به‌كارهێنه‌رانى مۆبایل و ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر سیمكارتهكهشت نه‌گونجێت كۆمپانیاكه بێبه‌رامبه‌ر بۆتى ده‌گۆڕێت.
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن وته‌بێژى كۆمپانیاى ئاسیاسێڵ له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بوك نوسیویهتى ، ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌یت نه‌وه‌ى چواره‌م 4G-LTE به‌ده‌ستبهێنیت ، *393# لێبده و له‌رێگه‌ى كورته‌نامه‌یه‌كه‌وه یان ئه‌پى ئاسیاسێڵه‌وه ئاگادار ده‌كرێته‌وه سیم كارت و مۆبایله‌كه‌ت گونجاوه بۆ "4G" یان نا .
رونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر سیمكارتهكهت نه‌گونجێت بۆ ئه‌و سیستمه نوێیه ، سه‌رجه‌م بنكه‌كانى فڕۆشتنى ئاسیاسێڵ ئاماده‌ن بێبه‌رامبه‌ر بۆتى بگۆڕن.
نه‌وه‌ى چواره‌مى ئینته‌رنێت "4G" بۆ یه‌كه‌مجار له ئه‌مریكا كه‌وته كار و خێراییه‌كه‌ى 10 ئه‌وه‌نده‌ى خێرایى خزمه‌تگوزارى نه‌وه‌ى سێهه‌مى "3G" یه .