سوپای ئەمریكا ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە عێراق ڕەتدەكاتەوە

19/01/2021 عێراق

نەوا-
سوپای ئەمریكا ڕەتیدەكاتەوە ، هێزەكانیان هیچ هێرشێكیان لەناو خاكی عێراق و بەدیاریكراوی لە پارێزگای بابل و ناوچەی قائیم لەسەر سنوری عێراق- سوریا ئەنجام دابێت.
بەشێك لەدەزگاكانی راگەیاندن بڵاویانكردەوە، فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئەمریكا چەند پێگەیەكیان لە ناوچەی قائیم لەسەر سنوری عێراق- سوریا بۆردومانكردوە لەوبارەیەوە فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا لەڕوونكردنەوەیەكدا ڕەتیكردەوە هیچ جۆرە هێرشێكی ئاسمانیان لەعێراق ئەنجام دابێت.
ئەو رونكردنەوەیەش دوای ئەوەهات بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگۆی تەقینەوەیەكی بەهێز لەئەنجامی بۆردومانكردنی چەند پێگەیەك لەباكوری پارێزگای بابل لەتۆڕە كۆمەڵایەتەییەكان بڵاوكرایەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group