دارایی عێراق: موچه‌ی ئه‌م مانگه‌ به‌ بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت

19/01/2021 عێراق

نه‌وا
وەزارەتی دارایی عێراق ره‌تیكرده‌وه‌ موچەی ئه‌م مانگه‌ به‌ لێبڕینه‌وه‌ دابه‌ش بكرێت.
له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق باس له‌وه‌كردووه‌، كه‌ موچه‌ی مانگی كانۆنی دووه‌م به‌ بێ هیچ لێبڕینێك دابه‌شده‌كرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق جەختی لەوەشکردووەتەوە، کە ئەو زانیارییانەی باس لە لێبڕینی بڕێکی موچەی فەرمانبەران دەکەن راست نین و بێ بنەمان.
لەبارەی لێبڕینی باج لە موچەی فەرمانبەرانی عێراق، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو باجەی پێشنیازکراوە لە موچەی فەرمانبەران ببڕدرێت، رێژەکەی لە پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2021دا دیاریکراوە، بۆیە هەموارکردنی یان هەموارنەکردنی ئەو رێژەیە لە دەسەڵاتی پەرلەمانەدایە.
بەپێی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی عێراق 2021 هەر کەسێک لە عێراق موچەی 500 هەزار دینار بێت یان کەمتر باجی لێ وەرناگیرێت، بەڵام 10% باج دەخرێتەسەر هەر موچەیەک لە یەک ملیۆن دینار زیاتر نەبێت، هاوکات، ٢٠% باج دەخرێتەسەر هەر موچەیەک لە یەک ملیۆن دینار زیاتربێت و لە یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار زیاتر نەبێت و موچەی زیاتر لەوەش بە رێژەی زیاتر باجی دەخرێتەسەر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group