بەدەیان دۆسێی گەندەڵی وەزارەتی كارەبا رەوانەی دادگاكان دەكرێت

21/01/2021 عێراق

نەوا-
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، كە لەهەمان كاتدا سەرۆكی لیژنەی لێكۆلێنەوەی پەرلەمانی عێراقە كە راسپێردراوە بۆ لێكۆڵینەوە و وردبینی لە گرێبەستەكانی وەزارەتی كارەبا ئاشكرای كرد، 46 دۆسێی گەندەڵییان رەوانەی دادگا تایبەتەكان كردوە.
حەسەن كەعبی بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی وتوە ، لیژنەكەیان 56 دۆسێی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی لەلایەن وەزارەتی كارەباوە ، پێشكەش بە دەستەی دەستپاكی عێراق كردوە كە 46 دۆسێیان رەوانەی دادگا تایبەتەكان كراون و تاوەكو ئێستاش لێكۆڵینەوە لەسەریان بەردەوامە.
هێمای بۆئەوەشكرد ، لیژنەی لێكۆڵینەوەی پەرلەمانی عێراق كۆمەڵێك دۆسیی نوێ‌ دەنێرێت بۆ دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی كە گومانی گەندەڵی لێدەكرێت و تایبەتن بە وەزارەتی كارەبا.  
زیاتر لەجاریك عالیە نسەییف ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كردوە كە گەندەڵێیەكی زۆر لە دۆسێی وەزارەتی كارەبای عێراقدا هەیە و زۆرجار بەڵگەشی خستوەتە روو .

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group