نه‌وا
خۆپیشاندانی لایه‌نگری ئالكسی ناڤالنی سه‌ركرده‌ی ده‌ستگیركراوی ئۆپۆزسیۆنی روسیا گرژی لێكه‌وته‌وه و نزیكه‌ی هه‌زار خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركران.
سه‌رباری سه‌رما و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی پۆلیس رۆژی شه‌ممه له دژی ده‌ستگیركردنی ئالكسی ناڤالنی خۆپیشاندان له مۆسكۆ و چه‌ند شارێكی تری روسیا به‌ڕێوه‌چوو.
پۆلیسی روسیا هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانی دا و به‌و هۆیه‌وه گرژی و توندوتیژی هاته ئاروه.
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیكه‌ی هه‌زار خۆپیشانده‌ر ده‌ستگیركراون.
ئالكسی ناڤالنی سه‌ركرده‌ی دیاری ئۆپۆزسیۆن و ره‌خنه‌گری سه‌رسه‌ختی ڤلادمیر پۆتن سه‌رۆكی روسیا دوای ئه‌وه‌ی هاوینی رابردوو به هۆی ژه‌هرخواردكردنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ر گواسترایه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا، دوای چاكبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو گه‌ڕایه‌وه بۆ مۆسكۆ به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به فڕۆكه‌خانه ده‌ستگیركرا.
ناڤالنی له زیندانه‌وه په‌یامێكی بڵاوكردبوه‌وه و رایگه‌یاندبوو، دۆخی ده‌روونی زۆر باشه‌وه پێویسته هه‌موان به‌ره‌وڕووی پۆتن ببنه‌وه. باسی له‌وه‌شكردبوو، ئه‌گه‌ر هه‌ر شتێكی به‌سه‌ردا هات، لایه‌نگرانی دڵنیا بن كه خۆی نه‌كوشتووه.
دوابه‌دوای ئه‌و په‌یامه لایه‌نگرانی له نزیكه‌ی 100 شار و شارۆچكه بانگه‌وازیان بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان كردبوو.