حكومەتی هەرێم ئاگادارینامەیەك دەداتە كونسوڵگەری ئێران

24/01/2021

نەوا-
حكومەتی هەرێم لەبارەی كورتە فیلمەكەی شەڕی مەخمور ئاگادرینامەیەكی ناڕەزایەتی دەداتە كونسوڵگەری ئێران لە هەولێر و نەسڕوڵڵا رەشنودی سەركونسوڵی ئەو وڵاتەش دەڵێت "قاسم سولەیمانی رێزێكی گەورەی بۆ سەركردەكانی هەرێم هەبوو".
سەفین دزەیی بە كەناڵی روداوی راگەیاندوە: ناڕەزایەتی هەرێمی كوردستانمان گەیاندە كۆماری ئیسلامی ئێران و ئاگادارینامەیەكمان داوەتە سەركونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەولێر، ئێمە پەیوەندییەكی دۆستانە و دێرینمان لەگەڵ ئێران هەیە و ناكرێت رێگە بەو جۆرە شێواندنانەی روداوەكان بدرێت.
لای خۆشیەوە "نەسروڵڵا رەشنودی"سەركونسوڵی گشتی ئێران لە هەولێر ئاماژەی بەوەداوە: بەهیچ شێوەیەك ئاگاداری ئەو فیلمە نین و لێكۆڵینەوە لە بەرهەمهێنانی دەكەین و بارزانیش دەزانێت كە ئێمە دژیین.
جەختیلەوەشكردوەتەوە: قاسم سولەیمانی رێزێكی گەورەی بۆ سەركردەكانی هەرێم هەبو، بە هەمانشێوە ئێران پەیوەندی مێژوویی لەگەڵ سەركردەكانی كورد هەیە،و هەندێك لایەن دەیانەوێت پەیوەندیەكانمان تێكبدەن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group