ئەمریكا بەبڕیاری كەمكردنەوەی هێزەكانی لە عێراقدا دەچێتەوە

27/01/2021 عێراق

نەوا-
رۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكرد، ئەگەری هەیە لوید ئۆستن وەزیری بەرگری نوێی ئەمریكا بە بڕیاری كەمكردنەوەی هێزەكانی ئەمریكادا لە عێراق و ئەفغانستان بچێتەوە، ئەوەش وەك پێداچونەوەی ستراتیژی وڵاتەكەی لەو دوو وڵاتە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ لە راپۆرتێكدا باسی لەوەكردوە، بەبڕیاری ترامپ 3 هەزار سەرباز بەخێرایی لەو دوو ناوچە سەرەكییە كشانەوە "عێراق و ئەفغانستان"، بۆیە ئیدارەی نوێی ئەمریكا بیر لە ستراتیژی وڵاتەكەی لەو دوو وڵاتە دەكاتەوە.
لای خۆیەوە جۆن كێربی وتەبێژی وەزیری بەرگری وتویەتی: بەرپرسان نەگەیشتونەتە بڕیارێكی فەرمی بۆ پێداچونەوە بە ژمارەی سوپای ئەمریكا لەو دوو وڵاتە، شتێكی سروشتیشە كە ئیدارەی نوێ بیر لە سروشتی ئەركەكان لەو  دوو ناوچەیە بكاتەوە.
جەختیلەوەشكردوەتەوە: هەر بڕیارێكی تایبەت بە هێزەكانی ئەمریكا لەگەڵ هەردو حكومەتی عێراقی و ئەفغانی گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group