كیلیان مباپێ‌ چاوەڕێی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵە

30/01/2021 وەرزش

نەوا-
كەناڵێكی فەرەنسی ئاشكرایكرد، كیلیان مباپێ‌ ئەستێرەی فەرەنسی و یانەی پاریس سانجێرمانی هەمان وڵات چاوەڕێی ئەوەیە یەكێك لە یانەكانی لیڤەرپوڵ و ریاڵ مەدرید گرێبەستێكی باشتری پێشكەش بكەن و لەنێوان یەكیاندا خۆی یەكلایی بكاتەوە.
كەناڵی "canal +"ی فەرەنسی لە راپۆرتێكدا سەبارەت بە داهاتوو مباپێ‌ بڵاویكردوەتەوە، ئەستێرە فەرەنسیەكە بڕیاری ئەوەی داوە لەنێوان یانەكانی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی كامیان گرێبەستێكی باشتر و موچەیەكی باشتری پێشكەش بكەن، روبكاتە ئەو یانەیە.
بەپێی كەناڵەكە، مباپێ‌ خۆی ئارەزوی ئەوەی هەیە درێسی یانە ئیسپانیەكە بپۆشێت، بەڵام بژاردەی مانەوە لە یانە فەرەنسیەكە دوبارە كەوتوەتەوە بەرباس، هەروەها لیڤەرپوڵ دەیەوێت بە پرۆژەی یۆرگن كڵۆپی راهێنەر مباپێ‌ بەدەستبهێنێت.
جەختلەوەشكراوەتەوە، تائێستا ئەو یاریزانە پاریسییە دوو دڵە، هەروەها یانەی پاریسیش خواستی ئەوەی هەیە بیداتە لیڤەرپوڵ و لەبەرامبەردا، محەمەد سەڵاح یاخود سادیۆ مانێ‌ بەدەستبهێنێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group