بولگاریا...چەند ساختەکارێک پاسپۆرتێکیان بە ناوی رامبۆ دروستکردووە

30/01/2021 هەمەڕەنگ

نه‌وا
بەتۆمەتی دروسستکردنی پاسپۆرتێکی گەشتیاری بە ناوی ئەکتەری بەناوبانگ "سیلڤێستەر ستاڵۆن" و ساختەکردنی کۆمەڵێک بەڵگەنامەی دیکە چوار کەس له‌ بولگاریا دەستبەسەرکران.
داواکاری گشتی بولگاریا، دەستبەسەرکردنی باندێکی ساختەکاری لە ناوەندێکی گەشتیاری سەر دەریای رەش لە شاری سۆفیا راگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەییەکانی بولگاریا بە هەماهەنگی لەگەڵ سیخوڕە ئەمریکییەکان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر ئەو ناوەندە گەشتیارییە ئەنجامدا و، دەستیانگرت بەسەر کۆمەڵێک بەڵگەنامەی ساختە و چەند کارتێکی بانکی کە بڕی 295 هەزار و 800 یۆرۆ و 340 هەزار و 750 دۆلار پارەیان تێدابوو.
بەمەبەستی دەستگیرکردنی ئەندامانی باندەکە، ئۆپەراسیۆن بۆسەر 30ی ناونیشانی چەندین شاری جیاوازی ئەو وڵاتە ئەنجامدرا و چوار هاووڵاتی بولگاری دەستبەسەرکران.
گرنگترین بەڵگەنامەی ساختەی باندەکەش بریتییە لە دروستکردنی پاسپۆرتێکی گەشتیاری بە ناوی ئەکتەری ناوداری هۆڵیوود، سیلڤێستەر ستاڵۆن کە بە "رامبۆ" ناسراوە.
لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستبەسەرکراوەکان بەردەوامە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group