شانەی راگەیاندنی ئەمنی: دەروازەكانی زەرباتییە و مونزرییە بەرووی گەشتیاراندا كراوەن

50 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، دەستیان بە رێكخستنەوەی كارگێڕی و ئەمنی لە ژمارەیەك دەروازەی سنووری كردووە و لە ئێستاشدا هەردو دەروازەی زەرباتییە و مونزرییە كراوەن.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، دەستیان بە رێكخستنەوەی كارگێڕی و ئەمنی لە ژمارەیەك دەروازەی سنووری كردووە، روونیشیكردەوە، دەروازەكانی زەرباتییە و مونزرییە ئێستا بەڕووی گەشتیاراندا كراوەن.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەكان دەستیان بە پرۆسەی رێكخستنی كارگێڕی و ئەمنی لە ژمارەیەك دەروازەی سنووری كردووە و ئەمەش پێویستی بە داخستنی كاتیی ئەو دەروازانە هەبووە.
ئاشكراشكراوە، زنجیرەیەك رێكاری یاسایی گیراونەتەبەر، هاوكات كاری هەواڵگری و لێكۆڵینەوە و وردبینیكردن بۆ دۆزینەوەی هۆكاری ئەو پێشێلكاری و سەرپێچییانەی لەو دەروازانەدا روویانداوە چڕكراونەتەوە، تا چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group