ئافرەتانی دووگیان ئەتوانن بەرگری دژ بە كۆرۆنا بۆ كۆرپەلەكانیان دروست بكەن

01/02/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
توێژەرانی فیلادلفیا گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە ئافرەتی دووگیانی توشبو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكرێت بەرگری بۆ كۆرپەلەكەی ناوسكی دروستبكات .
ئەو توێژەرانە كە لێكۆڵینەوەكانیان لە گۆڤاری JAMA Paediatrics بڵاوكراوەتەوە، بۆیان دەركەوتوە كاتێك دایكێكی دووگیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەبێت، پێدەچێت بەرگری لەشی سودی بۆ منداڵەكەش هەبێت و بیپارێزێت، بەڵام ناشتوانن دڵنیایی یەكجارەكی بدەن لەوەی كە كۆرپەلەكە بە تەواوەتی سەلامەت دەبێت .
هەر بەپێی لێكۆڵینەوەكە  كە لە نێوان 9 ی ئیپریلەوە بۆ 8 ی ئوغستسی ساڵی رابردو بەردەوام بوە و تاقیكردنەوە لەسەر 1471 دایكی دووگیان كراوە، بەرگری لەشیان گەیشتوەتە خوێنی پەتی نهێنی كۆرپەلەكانیان و تاقیردنەوەشیان لەسەر 17 كۆرپەلەی لەدایكبو كردوە كە دایكەكانیان توشی كۆرۆنا بون ، بۆیان دەركوتوە كە خاوەنی بەرگری لەشی نەرێنی نین بۆ ڤایرۆسەكە.  

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group