بەهۆی سەربازەكانی ئەمریكا لە عێراق و ئەفغانستان رەخنە لە بایدن دەگیردرێت

07/02/2021 جیهان

نەوا-
نوسەرێكی ئەمریكی بەهۆی بڕیاری هێشتنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق و ئەفغانستان رەخنە لە جۆ بایدن دەگرێت و دەڵێت: پێشتر بەڵێنیدا كۆتایی بە هەندێك لە جەنگەكان بهێنێت.
مایكڵ نۆكس پرۆفیسۆر و نوسەری ئەمریكی لە لێدوانێكدا سەبارەت بەبڕیاری ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بۆ هێشتنەوەی هێزەكانیان لە عێراق و ئەفغانستان بە رۆژنامەی "زە هیڵ"ی وتوە: هەست بە بێهیوایی دەكات چونكە جۆ بایدن لە وتارێكیدا لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەكەی ساڵی 2020 بەڵێنیدا كۆتایی بە هەندێك شەڕ بهێنێت.
رونیشیكردوەتەوە: دەڵێم جێی بێهیواییە بەڵام ئەوەش پێشبینیكراوە، چونكە بایدن وتارەكان و دەربڕینەكانی بە "خودا هێزەكانمان بپارێزێت" كۆتایی پێهێنا، باراك ئۆباما و دۆناڵد ترامپ سەرۆكانی پێشوش هەمان هەستیان هەبو لە وتارەكانیاندا.
ئەو نوسەرە پێشی وایە: "كۆتایی هێنان بە شەڕەكانی ئەمریكا لەپێناو رێزگرتنی ئەو ئەمریكیانەی كە لەپێناو ئاشتی كاردەكەن"، ئەم جۆرە لێدوانانە لەلایەن سەرۆكەكانەوە بەشێكە لە رۆشنبیری جەنگ لە كۆمەڵەی ئەمریكیدا  كە جەخت لەسەر مەیلی سەربازی كۆمەڵگەكە دەكاتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group