نەوا-
ئاژانسی هەواڵگری عێراق ئاشكرایكرد، لە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگای نەینەوا، 15 ئەندامی رێكخراوی داعش دەستگیر كراون، كە لە چەندین كاری تیرۆرستی بەشداریان كردوە.
ئاژانسی هەواڵگری عێراقی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، لە رێگەی بەدواداچون بۆ چەكدارانی رێكخراوی داعش بۆ كۆتایی هێنان بە پاشماوەكانی ئەو رێكخراوە، مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژە تیرۆر لە نەینەوا 15 چەكداری رێكخراوی داعشیان دەستگیر كردوە.
رونیشكراوەتەوە، ئەو چەكدارانە لە كەرتی دیجلە، دیوانی جوند، سەربازگە گشتیەكان، فیرقەكانی فورقان و بیلاوی و پۆلیسی ئیسلامی كاریان كردوە و چەندین نازناوی جیاوازیان هەبوە.
ئاژانسی هەواڵی جەختیلەوەشكردوەتەوە، لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا دانیان ناوە بەوەدا كە سەربە رێكخراوی داعشن و لە چەندین كاری تیرۆرستیدا دژی هێزە ئەمنیەكان و هاووڵاتیان بەشداریان كردە، ئەوەش پێش پرۆسەكانی ئازادكردنی ناوچەكان.