بڕیاردەری لیژنەی دارایی: تەنگژەی هەرێمی كوردستان لە كۆتاییدایە

09/02/2021

نەوا-
ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: گەشبینیەكی گەورە هەیە بۆ دەرچون لە تەنگژەی پشكی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجە بەمنزیكانە.
ئەحمەد سەفار لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا جەختیلەوەكردوەتەوە: گەشبینیەكی زۆرمان هەیە بۆ گەیشتنە چارەسەر بەمنزیكانە سەبارەت بە پشكی هەرێمی كوردستان، كەشی گفتوگۆكانی ئەمساڵم ئیجابی بون و حكومەتی هەرێم جدیبونێكی ئاشكرای پێوە دەبینرێت بۆ گەیشتن بە رێكەوتن.
رونیشیكردوەتەوە: وەفدی هەرێم 13 پرسیاری لە لیژنەی داراییەوە بەدەست گەیشت سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوت، تێچوەكەی، كۆمپانیاكان، ژمارەی فەرمانبەران، هەناردە و داهات، وەڵامی سەرجەم پرسیارەكانیشی بە بەڵگە و وردەكاری تەواوەوە رادەستكردوەتەوە.
سەفار هێمای بۆ ئەوەشكردوە: گەشبینی هەیە بۆ گەیشتن بە كۆتایی هێنان بە پرۆژە یاسای بودجە، كە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە و بەپێی دەستور و یاسا كارپێكراوەكان پشكی هەرێمی تێدا جێگیر كرابێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group