نهوا
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، ئاشکرایدەکات کە زانیاریی هەواڵگری پشتڕاستکراوەیان پێگەیشتووە، کە سوپای تورکیا بهنیازه هێرشبکاتە سەر چیای شەنگال، داواشدەکات تورکیا ئەم کردارە دوژمنکارانەیەی ڕابگرێت و بە تەواوی لە خاکی عێراق بکشێتەوە.
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، لە راگهیهنراوێكدا باسی لهوهكردوه، زانیاری هەواڵگری پشتڕاستکراوەیان سەبارەت بە نیازی توركیا بۆ داگیرکردنی چیای شەنگال لەبەردەستە.
راشیگهیاندووه، پێویسته ئهنقهره، ئەم کردارە دوژمنکارانەیە ڕابگرێت کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەر دوو وڵات ناکات، بەڵکو کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان”.
داواشی لە حکومەتی عێراق كردووه، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرێتە بەر بۆ ڕێگریکردن لە هەر دەستدرێژییەک.