نه‌وا
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاند، زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوپای توركیا به‌رنامه‌ی هه‌یه هێرشبكاته سه‌ر چیای شنگال و له‌شكركێشی ئه‌نجامبدات، بۆیه داوا ده‌كه‌ن ده‌ستبه‌جێ توركیا كۆتایی بهێنێت به‌و هه‌ڵسوكه‌وته دوژمنكارانه‌ی به‌رامبه‌ر خاكی عێراق.
هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، له‌شكركێشییه‌كانی توركیا خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات ناكات و كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت، به‌تایبه‌ت ئێمه چاوه‌ڕوانبووین توركیا به ته‌واوه‌تی له‌خاكی عێراق بكشێته‌وه".
وتیشى، به‌غدا داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا ده‌كات له ناوچه‌كانی به‌عشیقه و ئه‌و هێڵه سنوریانه‌ی كه "له ماوه‌ی رابردودا داگیریكردون، نه‌ك داگیركاری زیاتر ئه‌نجام بدات".
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه پێویسته‌كان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق بگرێته‌به‌رو له‌و پێناوه‌شدا هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌رگری له خاكی نیشتمان ده‌كه‌ن.