ریاڵ 110 ملیۆن یۆرۆی بۆ هالاند داناوە

14/02/2021 وەرزش

نەوا-
یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵەكانی بۆ گرێبەست لەگەڵ ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند چڕتر دەكاتەوە و بەپێی زانیاریەكان 110 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئەو گرێبەستە ئامادە كردوە.
پێگەی ABCی مەدریدی بڵاویكردوەتەوە: یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بەرامبەر 90 ملیۆن یرۆرۆ و 20 ملیۆنی تر وەك هاندان، هالاند لە یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیەوە بگوازێتەوە.
رونیشكراوەتەوە: 20 ملیۆنەكە لەسەر ژمارەی ئەو یاریانەی بەشداری تێدا دەكات و ئەو دەستكەوتانەی لەگەڵ یانەی ریاڵ بەدەستی دەهێنێت بەندە.
پێگەكە باسی لەوەشكردوە: هەروەها ریاڵ دەیەوێت ماریانۆ دیاز یاخود یۆڤیچ رازی بكات كە ببنە بەشێك لە گرێبەستەكە و لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە ئاڵوگۆڕیان بكات بۆ ئەوەی پارەی كەمتری لەسەر بكەوێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group