دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان: من بونەوەرێكی ئاسمانیم

پێش 2 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا-
ئیلۆن مەسك ملیاردێری ئەمریكی و دەوڵەمەنترین پیاوی جیهان لەوەڵامی تویتی پیاوێكی كاری هندی دەڵێت: من بونەوەرێكی ئاسمانیم.
كونال شا دامەزرێنەری ئەپلیكەیشنی CRED تویتێكی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كردوە و تێیدا سەرسوڕمانی پیشانداوە كە چۆن ئیلۆن مەسك خاوەنی خزمەتگوزاری بانكیی "پەی پاڵ" و كۆمپانیای تێسلا ئەو هەموو كۆمپانیایە كە بەهایان زیاترە لە 500 ملیار دۆلار بەڕێوەدەبات لە یەك كاتدا و چۆن ئەو كارە كات.
لای خۆیەوە مەسك بە شێوەیەكی گاڵتەئامێز وەڵامی تویتەكەی كونالی داوەتەوە و نوسیویەتی، "من بونەوەرێكی ئاسمانیم".
ساڵی رابردو مەسكی تەمەن 49 ساڵ توانی شوێنی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان بە "جیف بیزوس" دامەرزێنەی كۆمپانیای ئەمازۆن لێژ بكات و ببێتە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان.
ئیلۆن مەسك كە خاوەنی كۆمپانیای "سپێكس ئێكس" و 18%ی كۆمپانیای تێسلایە خاوەنی 188 ملیار و 500 ملیۆن دۆلارە و یەك ملیار و 500 ملیۆن دۆلار پێش بیزوس كەوتوە، لەئێستاشدا بەهای تێسلا 700 ملیار دۆلاری تێپەڕاندوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group