كواتروا: مێسی بەردەوامە لە خۆشاردنەوە

17/02/2021 وەرزش

نەوا-
دوای دۆڕاندنی یاریەكەیان بەرامبەر پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بە گۆڵێك بەرامبەر 4 گۆڵ، بەرنامەیەكی وەرزشی دیاری ئیسپانی رەخنە لە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی دیاری یانەكە دەگرێت و دەڵێت: بەردەوامە لە خۆشاردنەوە.
بەرنامەی كواتروا بڵاویكردوەتەوە: ئەوەی مێسی لە یاریگادا كردی خۆشاردنەوە بوو، بەشێوەیەكی ئاشكرا دەرنەكەوت تەنها لە چەند تۆپێكدا نەبێت.
باسی لەوەشكردوە: ئەوەی تێیدا دەركەوت لەكاتی گۆڵەكەی بەرشەلۆنە بوو، دوای ئەوە بە تەواوەتی ونبوو، هەروەها هیچ رۆڵێكی كاپتنی یانەكەی نەگێڕا، تەنانەت دوای یاریەكەش ئەو رۆڵەی نەبوو لەكاتێكدا پێویستە كاپتنی تیمەكە لەبەرامبەر راگەیاندندا بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ.
بەرنامەكە پێشی وایە: لەوانەیە مێسی ئەو یاریە وەك دوایاری لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بە درێسی بەرشەلۆنەوە بزانێت، بۆیە گرنگی پێ نەدا و خۆی دەشاردەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group