نه‌وا
ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ئه‌لكترۆنى هۆشدارى له بڵاوبونه‌وه‌ى ڤیدیۆكانى رێكخراوى داعش له ئه‌پلیكه‌یشنى "تیك تۆك" ده‌داتـ به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى ئه‌و ئەپلیكه‌یشنه هیچ هه‌ڵوێستێكیان هه‌بێت.
ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ئه‌لكترۆنى له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه: سه‌دان ئه‌كاونتى ئه‌پلیكه‌یشنى تیك تۆك له‌ماوه‌ى رابردودا دروست كراون، به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى ئه‌و ئه‌پلیكه‌یشنه هیچ هه‌ڵوێستێكیان هه‌بێت و رێگرى بكه‌ن.
رونیشكراوه‌ته‌وه: هه‌ندێك له‌و ئه‌كاونتانه به‌شێوه‌یه‌كى ئاشكرا ئاڵاى داعشیان له‌سه‌ره و نه‌سڕدراونه‌ته‌وه و به‌هۆى دواكه‌وتنى سڕینه‌وه‌یان ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه پشتگیرى تیرۆر ده‌كات به ئاشكرا.
ناوه‌نده‌كه باسى له‌وه‌شكردوه: ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ى بڵاوده‌كرێنه‌وه بریتین له بانگه‌كه‌شه‌كردن و هاندان بۆ شه‌ڕ و كوشتن و رقلێبونه‌وه، هه‌ندێكیشیان پیاهه‌ڵدانن به سه‌ركرده تیرۆرستیه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ىوێنه‌یان، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى وێنه‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى داگیریان كردبو.
ناوه‌ندى راگه‌یاندنى ئه‌لكترۆنى داواش له ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه ده‌كات هه‌وڵه‌كانى چڕ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته سه‌كۆیه‌ك بۆ تیرۆر و بڵاوكردنه‌وه‌ى بیرۆكه‌ى تیرۆرستى له‌ناو نه‌وه گه‌نجه‌كاندا.