پاسێك لە سلێمانی وەرگەڕا و 6 كەس بریندار بون

21/02/2021

نەوا

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێك لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود 6 كەس بریندار بون كە 4 یان سەرنشینی پاسەكەن و دوانەكەی تریان شۆفێرن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە شەقامی مەلیك مەحمود ئۆتۆمبێلێكی تایبەت بەهۆی تیژڕەوییەوە خۆی كێشاوە بە پاسێكی گواستنەوەی سەرنشیناندا.
ئەوەش هاتوە: بەهۆی ئەوەشەوە پاسەكە وەرگەڕاوە و 4 سەرنشین و شۆفێرانی هەردو ئۆتۆمبێلەكە بریندار بون.
ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە لە جۆری "تۆیۆتا كامری"یە و لە نزیك پردی زەرگەتە خۆی كێشاوە بە پاسەكەدا، بەپێی زانیارییەكانیش بریندارەكان براونەتە نەخۆشخانەی شار و برینەكانیان سوكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group