عێراق.. گیان له‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا به‌رزبووه‌وه‌

21/02/2021 عێراق

نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 187 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون و 27 تووشبووی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/2/2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، سێ هه‌زار 187 حاڵه‌تی تووشبوونی نوێ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا تۆماركراون به‌و پێیه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 667 هه‌زار و 937 كه‌س.
هه‌ربه‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا 27 تووشبوو له‌ سه‌ره‌تاسه‌ری عیراق گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ كۆی گشتی گیان له‌ده‌ستدان تائێستا گه‌یشتۆته‌ 13 هه‌زار و 272 كه‌س.
به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 2 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، به‌و پێیه‌ تائێستا 618 هه‌زار و 509 تووشبوو په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group