نه‌وا
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی تاران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامی سه‌ردانی پشكنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئه‌و وڵاته، په‌رله‌مانی ئێران داوای كرد ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.
په‌رله‌مانی ئێران به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری ره‌تكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ره‌تكرده‌وه و داواشی كرد، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
په‌رله‌مانی ئێران راشیگه‌یاندووه، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان پێشێلی بڕیارێكی پێشووی په‌رله‌مانی كردووه له باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی پشكنینی دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانیان له لایه‌ن پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه.
هاوكات دا‌واشیان كردووه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری لێپێچینه‌وه له حه‌سه‌ن سه‌رۆحانی سه‌رۆك كۆمار بكات به هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه.
به گوێره‌ی رێككه‌وتنه‌كه پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ده‌توانن تاوه‌كوو سێ مانگی تر سه‌ردانی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بكه‌ن و له چالاكیه‌كانی ئه‌و وێستگانه بكۆڵنه‌وه.
دوای كوژرانی موحسین فه‌خریزاده زانای ئه‌تۆمی ئێران له مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو، په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد، كه حكومه‌تی ناچار ده‌كرد به هه‌ڵپه‌ساردنی ته‌واوه‌تی پابه‌ندبوونه‌كانی به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و قه‌ده‌غه‌كردنی پشكنینی وێستگه ئه‌تۆمیه‌كانیان له لایه‌ن پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمه‌وه.