نهوا
ئهندامێكی كوردی پهرلهمانی عێراق دهڵێت، دوای ھەوڵێکی زۆر حکوومەتی عێراق بڕیاری دا نیوەی پارەی قەرزی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵانی ڕابردوو خەرج بکات و رۆژی سێ شهممه بەڕێوەبەری سایلۆکانی ھەرێم دەچنە بەغدا بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکە.
مەیادە نەجاڕ، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرھێنانی پەرلەمانی عێراق، به ماڵپهڕی فهرمی حزبهكهی راگهیاندووه: "من خۆم بەدواداچوونم بۆ پارەی قەرزی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان کردووە و ماوەیەکە خەریکم تاوەکو بڕیاری خەرجکردنی دراوە و ئێستا حکوومەتی عێراق بڕیاری داوە کە نیوەی پارەی قەرزی جووتیارانی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 خەرج بکات."
وتیشی: "بڕی ئەو پارەیەی بڕیارە خەرج بکرێت 268ملیار دینارە و بڕیار بوو رۆژی دووشهممه بەڕێوەبەری ھەرسێ سایلۆی ھەرێمی کوردستان بچنە بەغدا و چەکی پارە بێنن بۆ ئەوەی پارەکە وەرگرن، بۆیە رۆژی سێ شهممه دەچن چەکی پارە وەردەگرن و دواتریش پارەکە وەردەگرن و بەسەر جووتیاراندا دابەشی دەکەن."
لەبارەی ئەو نیوەیەی دەمینێت، میادە نەجاڕ باسی لەوە کرد: "دوای ئەوەی نیوەی یەکەم خەرج کرا دەست بە ھەوڵەکان دەکەین بۆ ئەوەی بە ھەمان شێوەی ئێستا بەشی دووەمیش خەرج بکرێتت."