مه‌سرور بارزانى: نێرده‌ دیبلۆماتیه‌كانى عێراق روبه‌ڕوى مه‌ترسى گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌

23/02/2021

نه‌وا
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كیه‌ى كرد، كه‌ ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غداى كرده‌ ئامانج كه‌ باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكاى لێیه‌.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌لایه‌تى تویته‌ر نوسیوێتى، سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ ده‌كه‌م، كه‌شه‌وى رابردو كرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌به‌غدا .
وتیشى، نێرده‌ دیبلۆماتیه‌كان روبه‌ڕوى مه‌ترسیه‌كى گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌ له‌عێراقدا، له‌كاتێكدا ئه‌وان هاتون یارمه‌تى عێراق بده‌ن له‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆر و بونیادنانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌.
سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم هانى حكومه‌تى عێراقیدا، رێوشوێنى كرداره‌كى بگرێته‌به‌ر بۆ پاراستنى نێرده‌ دیبلۆماتیه‌كان و به‌پێویستى زانى ئه‌و هێرشانه‌ بوه‌ستێنرێت.
دوێنێ شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى رایگه‌یاند، ناوچه‌ى سه‌وزى ناوه‌ڕاستى به‌غدا به‌سێ موشه‌ك كراوه‌ته‌ ئامانج و دوو موشه‌كى له‌و ناوچه‌یه‌ و موشه‌كه‌كه‌ى تریش له‌ ناوچه‌ى حارسیه‌ كه‌وتوه‌ته‌ خواره‌وه‌. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group