سەرۆكی چین سەركەوتنی وڵاتەكەی بەسەر هەژاری و دەستكورتیدا راگەیاند

25/02/2021 جیهان

نەوا-
سەرۆكی چین، سەركەوتنی یەكجارەكی وڵاتەكەی بەسەر هەژاری و دەستكورتیدا راگەیاند و دەڵێت: لەماوەی هەشت ساڵی رابردودا بۆ روبەڕوبونەوەی هەژاری نزیكەی 246 ملیار دۆلاریان دەستەبەركردوە.
شی جین بینگ سەرۆكی چین لەكۆبونەوەیەكی تایبەت بەو دەستكەوتانەی لەبواری كۆتایی هێنان بەهەژاری خرانەڕو رایگەیاند، زیاتر لە 98 ملیۆن هاوڵاتی چینی لەدانیشتوانی گوندەكان، هێڵی هەژاریان تێپەڕاندوە و 832 یارێزگا و 128 گوندی ناوچە جێنشینە هەژارەكان لەدەستكورتی رزگاركراون و لەماوەی هەشت ساڵی رابردوشدا نزیكەی 246 ملیار دۆلاریان دەستەبەركردوە بۆ روبەڕوبونەوەی هەژاری.
دووپاتیشیكردەوە، بەهەوڵی حزبی شیوعی و گەلی چین، وڵاتەكەمان سەركەوتنێكی یەكجارەكی بەسەر هەژاری و دەستكورتیدا بەدەستهێنا.
لەمانگی مایۆی ساڵی رابردو دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند، وڵاتەكەیان بەنیازە لە ساڵی 2020 سەركەوتنێكی یەكلاكەرەوە دژی هەژاری و دەستكورتی بەئەنجام بگەیەنێت و كۆمەڵگەی چین لە هەژاری و دەستكورتی رزگار بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group