روسیا هێرشە ئاسمانییەكەی ئەمریكا لە سوریا ئیدانە دەكات

26/02/2021 جیهان

نەوا
وەزارەتی دەرەوەی سوریا هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر گروپێكی چەكداری لە ناو خاكی سوریا ئیدانە دەكات.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگیەاندووە، سەركۆنەی ئەو هێرشە دەكەن كە رۆژی هەینی فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا كردیانە سەر ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی سوریا.
راشیگەیاندووە، ئەو هێرشە پێشێلكردنی یاسا نێودەوڵەتیەكانە.
پێشتر وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا رایگەیاندبوو، لەسەر سنوری سوریا و عێراق گروپێكیان كردوەتە ئامانج كە شەوی 15ی شوبات بە موشەك هێرشی كردبوە سەر هەولێر.
هاوكات روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤیش بڵاویكردبوەوەن گروپێكی چەكداری عێراقی سەر بە ئێران لە لایەن فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكاوە لە رۆژهەڵاتی سوریا كراونەتە ئامانج و لانیكەم 22 كەسیان كوژراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group