خۆراكێك لەدوای كۆرۆنا سووڕی خوینت چالاك دەكاتەوە

28/02/2021 هەمەڕەنگ


نەوا
میخائیل لۆسیك شارەزا لەبواری چارەسەر بەخۆراك دەلێت، خواردنی بیبەری توون یارمەتی جەستەی توشبوانی كۆرۆنا دەدات بۆ زوو چاكبونەوە لە كاریگەرییە درێژ خایەنەكانی .

ئەو زانایە باس لەوە دەكات زۆربەی ئەوانەی تووشی كۆڤید 19 بوون وتێیانپەڕاند هەست بەشەكەت وماندوبوون دەكەن تا ماوەیەكی دوورودرێژ دوای نەمانی ئەو ڤایرۆسە، كە جەستە وا لێدەكات بە ئاسانی نەتوانێت بێتەوە سەر خۆی بەتایبەت كە لەماوەی تووش بوون هێرش دەكاتە سەر  ئەندامە لاوازەكانی مرۆڤ.
پرۆفیسۆر میخائیل ئاماژە بەوە دەكات چالاك كردنەوەی سووڕی خوێن خێراترین رێگەیە بۆ رزگار بوون لەو خانە لەكاركەوتوانەی جەستەبۆ دەرەوە، كە ئەمەش لە ڕێی خواردنی بیبەری توون سوور یان رەش  یان درێژ دروست دەبێت،وجگە لەوەش بیبەری توون سوودی بۆ كەسانی بێهێزیش هەیە .
بەڵام پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە هەموو كەسێَك دەتوانێت بیبەری توون بخوات؟
وەڵامەكەی دكتۆر میخائیل ئەوەیە كە ئەوانەی برینی گەدە یان مایەسیریان هەیەپەنا بۆخواردنی بیبەری توون نەبەن، چونكە ئازار وسوتانەوەیان بۆ دروست دەبێت وهەراسانیان دەكات، بۆ ئەو سوتانەوەیەش ئامۆژگاری ئەو نەخۆشانە دەكات پەنا بۆ خواردنەوەی شیر یا جوینی گەڵای نەعناع دەكات چونكە كاریگەری بە هەڵمبوون بەخێرایی هەستی سوتانەوە ناهێلێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group