یونیسێف: پڕۆسەی خوێندن لەجیهاندا بە قەیرانێكی مەترسیداردا تێپەڕدەبێت

03/03/2021 جیهان

نەوا-
رێكخراوی یونیسێف رایگەیاند، رەوشی پڕۆسەی خوێندن لەجیهاندا بە قەیرانێكی مەترسیداردا تێپەڕدەبێت و زیاتر لە 168 ملیۆن منداڵ بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو پڕۆسەیە بێبەشن.
رێكخراوی یونیسێفی تایبەت بەمنداڵانی سەر بەنەتەوەیەگكرتوەكان لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ نزیكەی یەك ساڵە قوتابخانەكان بەڕوی زیاتر لە 168 ملیۆن منداڵ لەجیهاندا داخران و ئەمەش قەیرانێكی مەترسیدارە روبەڕوی پڕۆسەی خۆێندن بۆتەوە. 
یونیسێف دەڵێت، پەیامی ئێمە بۆ حكومەتی وڵاتانی جیهان ئەوەیە، دەبێت كردنەوەی قوتابخانەكان و ناردنەوەی قوتابیان بۆ نێو قوتابخانەكان ئەركی لەپێشینەی هەمو لایەكمان بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group