كازمی: عێراق بە گەل و حكوومەتەوە بە گەرمی پێشوازی پاپا فرەنسیس دەكات

05/03/2021 عێراق

نەوا
مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، عێراق بە گەل و حكوومەتەوە بە گەرمی پێشوازی لە پاپای ڤاتیكان، پاپا فرەنسیس دەكات.
مستەفا كازمی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر لەبارەی سەردانەكەی پاپا فرەنسیس پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، "عێراق بە گەل و حكوومەتەوە بە گەرمی پێشوازی لە پاپای ڤاتیكان، پاپا فرەنسیس دەكات".
سەرۆكوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە "خاكی مێزۆپۆتامیا لەدێر زەمانەوە تا ئێستا و بۆ هەمیشە، وێستگەیەكی مێژویی دیداری ئایین و هزر و بەها مرۆییە هاوبەشەكانە".
مستەفا كازمی رووی پەیامەكەی ئاراستەی پاپا فرەنسیس كردووە و نووسیوویەتی 'قەداسەتیان بەخێربێن بۆ نیشتمانی سۆمەر و بابل و ئاشوور.. لانكەی پێغەمبەران و پیاوچاكان".
بڕیارە پاپای ڤاتیكان سێ رۆژ لە عێراق بمێنێتەوە و جیا لەبەغدا سەردانی شارەكانی نەجەف، ناسریە، هەولێر و موسڵ بكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group