ئیسرائیل: پلانی هێرشی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ئێران تاوتوێ دەكەینەوە

05/03/2021 جیهان

نەوا
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەكەی سەرقاڵی تاوتوێكردن و هەڵسەنگاندنی پلانەكانیەتی بۆ هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئێران.
بنی گانتز لە لێدوانێكدا بۆ فۆكس نیوز راشیگەیاندووە، ئەگەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هیچ هەنگاوێك بۆ رێگری لە پەرەسەندنی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران نەنێت، ئەوا ئیسرائیل بە تەنها ئەو ئەركە دەگرێتە ئەستۆ.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختیشی كردەوە، وڵاتەكەی دەستەوەستان نابێت بەرامبەر بە ئێران و ئامادەیە بەرگریی لە خۆی بكات.
هاوكات فۆكس نیوز بە پشت بەستن بە چەند راپۆرتێكی سەربازی بڵاویكردەوە، لەمساڵدا ئێران لە رێگەی ئەو گروپانەی لە سوریا و لوبنان بە وەكالەت شەڕی بۆ دەكەن هێرشەكانی بۆ سەر بەرژەوەندییەكانی ئیسرائیل چڕ دەكاتەوە.
لەوبارەشەوە وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاشكرای كرد، پلانی تەواوەتیان بۆ رووبەڕووبونەوە داناوە و ئامادەن بۆ شەڕ لە دژی ئێران و هاوپەیمانەكانی.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group