له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پاره‌ی گه‌نمی جویتارانی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

07/03/2021

نه‌وا
ئەندامێکی كوردی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، به‌منزیكانه‌ نیوه‌ی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرج دەکرێت و هۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی پارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ راگەیاندنی کەرەنتینە لە بەغدا و كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی ئیداری له‌ بانكه‌كان.
موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەپاش ئەوەی له‌ ماوه‌ی رابردوودا چەکی پارەی گەنمی جوتیاران كه‌ نیوه‌ی پاره‌ی گه‌نمی ساڵه‌كانی 2014، 2015 و 2015یه‌ درایە بانکەکان و بەم نزیکانەش پارەکە دەگاتە بانکەکانی هەرێم.
 وتیشی، لە ئێستادا تەنها گەیشتنی پارەکە ماوە بۆ هەرێم و ئامادەکاریش کراوە تاوەکو لە کاتی گەشتنی پارەکە بە زووی بەسەر جوتیاراندا دابەشبکرێت.
موسەنا ئەمین نووسیویشییەتی، "هۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی پارەکە دەگەڕێتەوە بۆ راگەیاندنی کەرەنتینە لە بەغدا و كۆمه‌ڵێك ریچكاری ئیداری بانكه‌كان." 
ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزیری بازرگانی عێراق پێی راگەیاندم، ئێمە پابەندین بەو بەڵێنەی کە داومانە و هاوکار دەبین تاوەکو بڕی ئەو نیوەی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران کە لای حکومەتی عێراق ماوە چارەسەری بکەین." 
لە مانگی رابردوودا حکومەتی عێراق بڕیاریدا کە بڕی 268 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران خەرج بکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکە نەگەشتووەتە دەستی جوتیاران.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group