لێكۆڵینەوەیەك: ئەوانەی بە خاوی دەڕۆن 4 هێندەی كەسانی تر ئەگەری مردنیان بە كۆرۆنا زیاترە

17/03/2021 هەمەڕەنگ

نەوا-
بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆیەكی بەریتانی، ئەوانەی بە خاوی دەڕۆن بەڕێدا، 4 هێندەی كەسانی تر ئەگەری گیان لەدەستدانیان بە پەتای كۆرۆنا زیاترە.
زانایانی زانكۆی لیستەری بەریتانی لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا بڵاویانكردوەتەوە: ئەوانەی بە خاوی دەڕۆن و كێشیان سروشتییە، 2 هێندەو نیو ئەگەری توشبونیان بە پەتای كۆرۆنا بەشێوەیەكی سەختتر زیاترە، ئەوەش لەچاو ئەوانەی كێشیان سروشتیە و بەخێرای دەڕۆن بەڕێدا.
لێكۆڵینەوەكە لەسەر 412 هەزار و 596 كەس لە بەریتانیا كراوە كە تەمەنێكی مامناوەندیان هەبوە و لێكۆڵینەوە لە پەیوەندی قەبارەی جەستە و خێرایی رۆشتن و پەتای كۆرۆنا كراوە.
بەپێی هەمان لێكۆڵینەوە: هەروەها دەركەوتوە ئەوانەی بە خاوی دەڕۆن بەڕێدا نزیكەی 4 هێندەی ئەوانەی بە خێرایی دەڕۆن ئەگەری مردنیان بە پەتاكە زیاترە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group