نه‌وا
به‌پێی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌سه‌ر ڤاكسینی كۆرۆنای ئه‌سترازینكا له ئه‌مریكا، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و ڤاكسینه توانای به‌رگریی له‌ش له به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هێز ده‌كات.
له‌و تاقیكردنه‌وه‌دا كه 32 هه‌زار كه‌س به‌شدار بوون، ده‌ركه‌وتووه، 80%ی به‌شداربووان دوای به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازینكا هیچ نیشانه‌یه‌كی كۆرۆنایان تێدا نه‌ماوه و له‌شیان به ته‌واوه‌تی به‌رامبه‌ر به كۆرۆنا به‌رگریی بۆ دروست بووه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه به رێژه‌ی 100% به‌كارهێنه‌رانی ڤاكسینی ئه‌سترازینكا به شێوه‌یه‌كی توند تووشی كۆرۆنا نابن.
پێشتر به هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستی چه‌ند به‌كارهێنه‌رێكی ئه‌سترازینكاوه، هه‌ندێك وڵاتی ئه‌وروپی به‌كارهێنانی ئه‌و ڤاكسینه‌یان راگرتبوو.