یه‌كه‌م تویت به‌ به‌های نزیكه‌ی سێ ملیۆن دۆلار فرۆشرا

پێش 4 هەفتە هەمەڕەنگ

نه‌وا
دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تویته‌ر یه‌كه‌م تویتی خۆی له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشت و داهاته‌كه‌شی بۆ كاری خێرخوازی دابینكرد.
جاك دورسی دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای تویته‌ر له‌ زیادكردنێكی ئاشكرادا یه‌كه‌م تویتی خۆی به‌ به‌های دوو ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلار فرۆشت.
دورسی رایگه‌یاند، داهاتی ئه‌و یه‌كه‌م تویته‌ی بۆ كاری خێرخوازی و بۆ هاوكاری منداڵانی ئه‌فریقا ته‌رخان ده‌كات.
سینا ئیستاڤی سه‌رمایه‌داری خه‌ڵكی مالیزیا كه‌ یه‌كه‌م تویتی كڕیوه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌، ئه‌وه‌ ته‌نها تویتێك نییه‌ و له‌ داهاتوودا به‌هاكه‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی ده‌رده‌كه‌وێت.
جاك دورسی له‌ 21ی ئاداری 2006دا یه‌كه‌م تویتی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا نوسراوه‌، "ده‌مه‌وێت تویته‌ره‌كه‌م بخه‌مه‌ كار". 
فرۆشتنی تویته‌كه‌ به‌ جۆرێكه‌ كه‌ ته‌نها خاوه‌ندارییه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه‌ و له‌ سه‌ر تۆڕی تویته‌ریش ده‌بینرێت و ناسڕدرێته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group