هالاند لەنێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە خۆی یەكلایی كردەوە

31/03/2021 وەرزش

نەوا-
راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایانكرد، ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرش بەری یاری بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بڕیاری لە داهاتوی خۆی داوە و دەیەوێت وەزری داهاتو یاری بۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بكات.
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا بڵاویانكردوەتەوە: هالاند لەلایەن زۆرێك لە یانە گەورەكانی جیهانەوە گرنگی پێدەدرێت، لەوانەش بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید، بەڵام ئەو هێرشبەرە لاوە خۆی یەكلایی كردوەتەوە و دەیەوێت یاری بۆ ریاڵا مەدرید بكات.
لای خۆیەوە بەرنامەی شیرنگیتۆ ئاماژەی بەوەداوە: نرخی شكاندنی بۆندەكەی هالاند 75 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ئەوەش لە هاوینی 2022دا چالاك دەبێت، بۆیە ئەگەر ریاڵ مەدرید بیەوێت گرێبەستەكە یەكلایی بكاتەوە ئەوا پێویستە لەگەڵ بروسیا دۆرتمۆند رێكبكەوێت.
فلۆرەنتینۆ پێرێسی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید پەیوەندیەكی باشی لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئەڵمانیەكە هەیە، ئەوەش ئاسانكاری بۆ گرێبەستەكە دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group