نه‌وا
سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌ڵێت، به‌منزیكانه به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له وڵاته‌كه ده‌كشێنه‌وه و عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه نابێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق، به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، كۆبوویه‌وه.
كازمی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ئه‌ركی له پێشینه‌مان پاراستنی ده‌وڵه‌ت و پته‌وكردنی بنیاتی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانه له سه‌روویانه‌وه سوپای عێراق و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كانی دیكه.
له باره‌ی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكاوه، مسته‌فا كازمی وتی: له گه‌ڕی سێیه‌می ئه‌و گفتوگۆیه‌دا پرسه سیاسی، ئابووری، ته‌ندرووستیی و فه‌رهه‌نگییه‌كان باس ده‌كرێن و هه‌روه‌ها پرسی هاوكاری ئه‌منی نێوان هه‌ردوو وڵات ته‌وه‌رێكی گرنگی گفتوگۆكه‌یه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا باس له پرسی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له‌سه‌ر خاكی عێراق ده‌كرێت.
سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان باسی له‌وه‌شكرد: له رووی هێزی ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه، هێزه عێراقییه‌كان پێشكه‌وتنی گه‌وره‌یان به خۆوه بینیوه. ئه‌مه‌ش رێگه‌ی خۆشكردووه بۆ ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی %60ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له چه‌ند مانگی رابردوودا پاشه‌كشێ بكه‌ن و بۆ له‌مه‌ودوا عێراق پێویستی به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه نابێت.