نه‌وا
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، به‌پێی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ساڵی 2021، نزیكه‌ی 140 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی ته‌رخانكراوه و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌دا ده‌توانرێت 15 هه‌زار كه‌س له خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكان و یه‌كه‌مه‌كان دابمه‌زرێنرێن.
هه‌یسه‌م جبوری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، له یاسای بودجه‌دا حاڵه‌تی تایبه‌تی بۆ دامه‌زراندنی خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكان و یه‌كه‌می ئاستی زانكۆكان له‌به‌رچاوگیراوه، به‌جۆرێك 68 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی بۆ به‌شه جیاجیاكانی كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخان كراوه
وتیشی، نزیكه‌ی 70 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی بۆ فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌كان كه پێكدێت له شاره‌وانی، ئاو، ئاوه‌ڕۆ، ئه‌مینداریه‌تی گشتی به‌غدا ته‌رخانكراوه".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند، له‌چوارچێوه‌ی یاسای پله‌كانی دامه‌زراندن، ده‌توانرێت 15 هه‌زاركه‌س له‌خاوه‌ن بڕوانامه باڵاكان و یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی زانكۆكان دابمه‌زرێندرێن".
كۆتایی مانگی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق بودجه‌ی 2021ی تێپه‌ڕاند و رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق یاسای بودجه‌ی عێراقی په‌سه‌ندكرد و رایگه‌یاند، پێویسته جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی یاسای بودجه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان بێت و پشتیوانی له چاكسازی ئابوری بكات.