مه‌سرور بارزانی: پێشوازی له‌ سێهه‌م خولی دیالۆگی ستراتیجی نێوان ئه‌مریكا و عێراق ده‌كه‌ین

08/04/2021

نه‌وا
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە پێشوازی لە ئەنجامدانی سێیەم خولی دیالۆگی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق دەکات.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاندووە: "پێشوازی دەکەم لە ئەنجامدانی سێیەم خولی دیالۆگی ستراتیجی نێوان ئەمریکا و عێراق، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ ئەم گفتوگۆیانە دووپات دەکاتەوە".
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "ئەم دیالۆگانە ڕێگە خۆشکەرن بۆ کاری هاوبەش و هاوکاریی زیاتر لە بوارەکانی چاکسازیی و ئاسایش و بازرگانی و وەبەرهێنان و ژینگە و وزەی پاک".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group