نیویۆرك تایمز: روداوه‌كه‌ى نه‌ته‌نز چه‌ندین مانگ ئێرانى گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ دواوه‌

پێش 3 هەفتە جیهان

نه‌وا
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى پێى وایه‌: ئه‌و روداوه‌ى له‌ دامه‌زراوه‌ى ئه‌تۆمى "نه‌ته‌نز"ى ئێران رویدا، چه‌ندین مانگ ئه‌و وڵاته‌ى گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ دواوه‌ له‌ تواناى پیتاندنى یۆرانیۆم.
نیویۆرك تایمز له‌ راپۆرتێكدا له‌زارى سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگرییه‌كانى ئه‌مریكاوه‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌: روداوه‌كه‌ى دامه‌زراوه‌ى ئه‌تۆمى "نه‌ته‌نز" به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێزه‌وه‌ بوه‌ له‌ سیستمى كاره‌باى ناوخۆیى وێستگه‌كه‌، كه‌ كاره‌با بۆ ئامێره‌ ئه‌تۆمیه‌كان دابین ده‌كات.
رونیشكراوه‌ته‌وه‌: ئه‌و وێرانكاریه‌ى به‌ر دامه‌زراوه‌كه‌ كه‌وتوه‌ گورزێكى به‌هێز بوه‌ له‌ تواناى پیتاندنى یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، وگه‌ڕانه‌وه‌ى تواناى وێستگه‌كه‌ لانیكه‌م 9 مانگى پێویسته‌.
سه‌رچاوه‌ هه‌واڵگریه‌كان جه‌ختیان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌: ئه‌و زیانه‌ى به‌ر سیستمى كاره‌باى دامه‌زراوه‌ى "نه‌ته‌نز" كه‌وتوه‌ زۆر له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ كه‌ ئێران باسى ده‌كات و تواناى پیتاندنى یۆرانیۆمى له‌ناو بردوه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group